بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی لە کۆتایی مانۆڕی پێغەمبەری مەزنی 19ی هێزی زەوینی سپا، وێڕای بەسەرکردنەوەی قارەمانێتی و لێهاتوویی و جوامێری پێشمەرگە و خەڵکی کوردی پارێزگای کرماشان، وتی: ئێمە ئەوڕۆ لێرە کۆبووینەتەوە تا ڕاگەیێنین بۆ بەرگری لە تەواوەتی سەرزەوینی، سەربەخۆیی و سەرفەرازی و سەربەستی گەلی مەزن و خاکی بەرینی ئێرانی ئیسلامی، ئامادەتر لە هەمیشەین.
سەردار سەلامی بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئەمدواییەی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر گەلی بەستەزمانی سووریا و خاپوورکرانی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە، وتیشی: ئێوەە دیتتان کە چۆن ڕژیمی زایۆنی لە هیچ گەلێکی بەستەزمان ناوەستێ و مۆڵەتیان نادات، چونکە ئەو ڕژیمە مەنتق، دادپەروەری و بەزەیی نازانێت و لەگەڵ ئەوەی بۆنیان بەوەوە کرد کە گەلێک لاوازە، پەلامار و خاپووری دەکەن، بۆیە دەبێ بەهێز و ئامادە بین.
Your Comment